کەریم شەنگالی: تۆمەتێکی گەورە دراوەتە پاڵ ئاسایش

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم، کەریم شەنگالی، لەسەر رێگرتن لە ١٥ پەرلەمانتارانی گۆڕان لە بازگەی دێگەلە دەڵێت: تمەتێکی گەورەیە دراوەتە پاڵ هێزەکانی ئاسایش".

وەزیری ناوخۆ، کەریم شەنگالی بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاندووە: قسەکانی بەشێک لە پەرلەمانتارانی کوردستان لەبارەی رێگەگرتنیان لەبازگەی دێگەڵە جگە لەتۆمەت هیچی دیکەنییە و هاوکات پەرلەمانتاران کێشەکەیان لەقەبارەی خۆی گەورەتر کردووەتەوە و جگە لە پشکنینێکی ئاسایی هیچی دیکە نەبووە".

وەزیری ناوخۆ ی هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێت "  دوای ئەوەی لەگەڵ  مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و بریکاری وەزارەتی ناوخۆ پەیوەندیمکردووە لەبارەی رێگری پەرلەمانتارانەوە بۆمان دەرکەووت بابەتەکە تۆمەتێکی گەورەیە دراوەتە پاڵ هێزەکانی ئاسایش".

کەریم سنجاری ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی پەرلەمانتاران پەیوەندییان پێوەکردم، چەندینجار پەیوەندیم پێوەکردوون بەڵام ئەوان  وەڵامی پەیودەندییەکەی منیان نەداوەتەوە .

پەرلەمانتارانی گۆڕان ئێوارەی ٨/١٥ لە کاتی گەڕانەوەیاندا بۆ هەولێر بەمەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم لە بازگەی دێگەڵە رادەگیرێن و سووکایەتیان پێدەکرێت.



AM:02:29:16/08/2015