هەریەك لە كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه.
لەپاش بڵاوبوونەوەی
دوا پەیامی بارزانی هه‌ریه‌كه له عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوه‌تنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی، سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد‌و كۆبوونه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان‌و پرسی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمیان تاوتوێ كرد كه ته‌نها 4 ڕۆژ ماوه‌ی یاسایی ماوه.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ رایگه‌یاند: پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، دابنیشن‌و ئێستا شته‌كان لای پارتییه‌و پێویسته ڕای خۆی بڵێت.