ئەنجامی كۆبوونەوەی كۆسرەت رەسوڵ، نەوشیروان مستەفا‌و عەلی باپیر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی "ی.ن.ك"، له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆبووه‌وه.
له‌دیدارێكدا تاووتوێی بارودۆخی ناوخۆی كوردستان و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌و په‌یامی ئه‌مڕۆی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرا.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وتی "دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه تێیدا ئاماده‌یی پارتی نیشاندابوو بۆ دانیشتن و دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كاك به‌رهه‌م، پێم باشبوو له‌باره‌ی ئه‌م بارودۆخه سه‌ردانی كاك نه‌وشیروان بكه‌م به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا عه‌لی باپیر".
كۆسره‌ت ره‌سوڵ وتیشی "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه‌ی خۆمان كرد له‌وباره‌یه‌وه‌و پێشنیاری كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵیم كرد به‌ر له 20/8 و هیواداریشم كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامی باشی هه‌بێ".
له‌میانی وته‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی "دۆخه‌كه ئاڵۆزه‌و پێویسته له‌پێناو سازاندا پارتیش پرۆژه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بخاته‌ڕوو و هه‌موو لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و ئێستا شته‌كان لای پارتییه‌و پێویسته رای خۆی بڵێت".
PM:02:43:16/08/2015