مالکی و زێباری روبەرووی دادگا دەکرێنەوە

لەسەر کەوتنی موسڵ ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بەزۆرینە دەنگ بڕیاری لەسەر راپۆرتی ئەو لیژنە تایبەتەدا، بەو پێیە ئەو دۆسیەیە رووبەرووی دادگا دەکرێتەوە.

بەپێی ئەو راپۆرتە هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق نوری مالکی و 29 بەرپرسی تری سەربازی و ئیداری رووبەرووی دادگا دەبنەوە، کە لەنێویاندا فەرماندەی پێشووی ئەرکانی سووپای عێراق بابەکر زێباری و ئەسیل نوجێفی لە ریزی ئەو ناوانەدایە کە رووبەرووی دادگا دەکرێنەوە.

عیماد خه‌فاجی، وته‌بێژی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند کە هیوادارە دادگا ئه‌ركی خۆی له‌و بواره‌ جێبه‌جێ بكات، تا گه‌لانی عیراق ئاگادار بن و بزانن كێن ئه‌وانه‌ی به‌راستی به‌رپرسن له‌ كه‌وتنی شاری موسڵ.


ئەمە لەکاتێکدایە کە لیستی دەوڵەتی یاسا کە گەورەترین لیستە کەوتوونەتە هەڕەشە لە لیستەکانی تر. 



PM:12:52:17/08/2015