گۆڕان: جگە لەپرۆژەکەی پەرلەمان هیچ ئەلتەرناتیڤێکی ترمان نییە

‌بەرپرسی میدیای گۆڕان عەبدولرەزاق شەریف
بەرپرسی میدیای گۆڕان، عەبدولرەزاق شەریف رایگەیاند: تا ئێستا تەنها رێگاچارە پرۆژەکەمانە لە پەرلەمانی کوردستان و هیچ ئەلتەرناتیڤێکی ترمان نییە.

لە لێدوانێکیدا بۆ سپی، بەرپرسی میدیای گۆڕان عەبدولرەزاق شەریف رایگەیاند: تا ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان سوورە لەسەر پرۆژەکەی لەپەرلەمانی کوردستان و پەرلەمان با تاکە رێگای چارەسەر دەزانێت بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی سەرۆکی هەرێم.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا بەرپرسی میدیاکانی گۆڕان داوا لە فراکسیۆنی پارتی دەکات کە بچنە ناو کۆبوونەوەکەی رۆژی چوار شەممەی پەرلەمان بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم.

ناوبراو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەموو هەوڵێکیان لە پێناو چارەسەرکردنی ئەو گرفتەدایە لەناو پەرلەمانی کوردستاندا.

عەبدولرەزاق شەریف ئەو هەواڵانەی بەدرۆ خستەوە کە هەندێک لە  میدیاکان باسی لێوە دەکەن کە گۆڕان مەرجی نوێیان هەیە، ئەو وتی " گۆڕان تا ئێستا تەنها ئەو پرۆژەیەی پەرلەمانمان هەیە و هیچ ئەلتەرناتڤیكی ترمان نییە".
 
 
 



PM:04:18:17/08/2015