كۆمەڵە: چاوپۆشی له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی بكه‌ن و دڵی هه‌مووان شاد بكه‌ن
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، داوا له هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی باشووری كوردستان ده‌كات كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی و ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی باشوورچاوپۆشی له هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی حزبی بكه‌ن و دڵی هه‌مووان شاد بكه‌ن.
له راگه‌یەنراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سپی نێردراوه "كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان"ی رۆژهه‌ڵات رایده‌گه‌یه‌نێت: "ماوه‌یه‌كه چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردن و راده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو هێزه سیاسییه‌كانی به‌شدار له ده‌سه‌ڵات، بووه‌ته جێگای مشت‌ومڕ و ناكۆكی سیاسی و تاڕاده‌یه‌ك ساردی خستووه‌ته نێو هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی باشووری كوردستان، دیاره له‌م ماوه‌دا زۆر كه‌سایه‌تی و لایه‌نی سیاسی هه‌وڵی سازانیان داوه و ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن، ئێمه وه‌ك حزبێكی رۆژهه‌ڵات سیاسه‌تمان ئه‌وه بووه كه خۆ له كار و ئه‌ركی ناوخۆیی هه‌رێم وه‌رنه‌ده‌ین و هه‌ر وه‌ك پشتیوان هه‌ڵسوكه‌وتمان كردووه."
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه: "ئه‌م قه‌یرانه بۆ ئێمه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی، چونكه هه‌موومان ده‌زانین كه ئه‌م هه‌رێم و كیانه بۆ هه‌موو داگیركه‌رانی كوردستان بووه‌ته ئامانج تا دژی بوه‌ستنه‌وه و به ئاشكرا یان له ژێره‌وه، بۆ تێكدانی یه‌كڕیزی و ئارامی و پێشوه‌چوونی تێبكۆشن، له‌هه‌مان حاڵ‌دا، سه‌ره‌ڕای ره‌خنه و گازه‌نده‌ی باقی هێزه كوردستانییه‌كان له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، حاشای لێناكرێت ئه‌م هه‌رێمه كه‌م و زۆر بووه‌ته پاڵپشتی سیاسی و مه‌عنه‌وی و نموونه‌یه‌ك له حه‌ق ئه‌ستاندن بۆ هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره حه‌قیان به سه‌ر هه‌موو لایه‌نێكی سیاسی كوردستانه‌وه هه‌یه و هه‌موومان ده‌بێ ئه‌م ده‌ستكه‌وته بپارێزین".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "بۆیه هه‌ر جۆره پێشهاتێك له هه‌رێمی كوردستان به چاك و خراپ، كار ده‌كاته سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، ئه‌م راستییه له ئێمه‌ش وه‌ك لایه‌نێكی كوردی رۆژهه‌ڵات كه به دایم پاڵپشتی ئه‌م ئه‌زمونه بووین، ده‌خوازێ كه ده‌نگمان بده‌ینه پاڵ ده‌نگی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه هه‌لومه‌رجه‌كه زۆر به هه‌ستیار ده‌زانن و پێداگری له‌سه‌ر ته‌وافوق و سازانی نیشتمانی سه‌باره‌ت به كێشه‌كان ده‌كه‌ن".
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان داوایه‌ك ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "داوا له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی باشوور به تایبه‌تی پێنج حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه ده‌كه‌ین كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی و ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی باشوور، له‌به‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی گشتیی بزاوتی كوردستانی له هه‌موو پارچه‌كان سه‌ره‌ڕای جیاوازیمان، بۆ خاتری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی خه‌ونی دوژمنان و نه‌یارانی خه‌ڵكی كوردستان، له‌پێناو هه‌موو ئه‌وانه‌دا چاوپۆشی له هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و روانگه‌یی بكه‌ن و ئه‌سڵی پێكه‌وه‌بوون و كاركردنی به ته‌وافوق بكه‌نه بنه‌ما و دڵی هه‌مووان شاد بكه‌ن. ئه‌وه ته‌نیا رێگایه‌كه كه گشت لایه‌ك لێی سودمه‌ند ده‌بن و هه‌موو كوردستان پێی دڵخۆش ده‌بێ. هیچ لایه‌نێك زیانی لێ ناكات. پێچه‌وانه‌كه‌ی هه‌مووان تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن".
PM:01:50:18/08/2015