داعش 15 مێرمنداڵی گولەباران كرد
چەكدارانی داعش ئەمرۆ هەینی لە شاری موسڵ 15 مێرمنداڵیان گوللەباران كرد بە تۆاوانی ئەوەی لەشەڕ هەڵاتوون.
لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی (14)ی نه‌ینه‌وای پارتی دیموكراتی كوردستان، به NNA ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ماوه‌ی ڕابردودا (104) مێردمنداڵی له‌سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕفاندو مه‌شقی سه‌ربازی پێكردنو دواتر ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕی كردن، (15) له‌و مێردمنداڵانه كه لهمیحوری شه‌نگال دانرابوون هه‌ڵاتن، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كدارانی گروپه‌كه‌وه ده‌ستگیركران‌و به‌یانی ئه‌مڕۆ، له‌نزیك به‌عاج ئه‌و (15) مێردمنداڵه گولـله‌باران كران كه ته‌مه‌نیان له(15) ساڵ كه‌متره.
سه‌عید مه‌موزینی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تۆپبارانی گوندی (خورسیباد)یان له‌میحوه‌ری ناوه‌ران كرد، به‌و هۆیه‌وه حه‌وت چه‌كداری گروپی تیرۆرستی داعش كوژراون‌و سێ ئۆتۆمبێلیش سوتێنران.
سه‌عید مه‌موزینی باسی له‌وه‌شكرد، چه‌كدارانی گروپی تیرۆرستی داعش له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه له‌ناو شاری موسڵ، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌ستیان به‌ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیان كردوه، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش، (83) كه‌سیان به‌تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی مۆبایل ده‌ستگیركردوه.
PM:02:44:21/08/2015