دامەزراندنی چوار هەزار مامۆستا راگیرا

لەسەر بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە دامەزراندنی چوار هەزار مامۆستا راگیرا.

لەمبارەیەوە ئەندامێ:ی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند لە ماوەی ڕابردوودا بۆ پڕكردنەوەی پلەی وەزیفی ئەو مامۆستایانەی خانەنشین بوون یان لە وەزیفە دابڕاون، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دابوو، كە 4 هەزار مامۆستا دابمەزرێنێ‌.

ڕاشیگەیاندووە، حەیدەر عەبادی ؛سەرۆك وەزیرانی عیراق؛ تانەی لەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە داوە بە بیانووی ئەوەی، ئەو بڕیارە بە بێ‌ ئاگاداری و ڕەزامەندی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران دەركراوە.

ئاشكراشی كردووە، بەهۆی تانەدانی عەبادی لە بڕیارەكە، پڕۆسەی دامەزراندنی ئەو 4 هەزار مامۆستایە وەستێنراوە.



PM:06:18:21/08/2015