بەرپرسی پەیوەندەییەکانی دەرەوەی پارتی، هێمن هەورامی رایگەیاند " پارتی سوورە لە سەر ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و به‌رده‌وامه، چونكه سیسته‌می تێكه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی وای كرد كوردستان له چه‌ندین ته‌وژمی ناوچه‌كه بپارێزێت و، كوردستان بكاته نموونه‌یه‌كی پێكه‌وه‌ژیان و دوورگه‌یه‌كی ئارام له ناوچه‌كه‌دا.
هێمن هەورامی لە پێشوازی ئاندرۆ وێب کونسوڵی کەنەدا لە هەرێمی کوردستان، وەک ئەو لەو کۆبوونەوەیەدا باسی دەکات به‌رهه‌می ئه‌م سیسته‌مه‌ی له‌و ترافیكه دیپلۆماسییه‌دا زانی كه له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی داعش بۆ ناوچه‌كه و كوردستانیان ڕوون بووه‌وه كه كوردستان هێڵی سووره و مانه‌وه‌ی پێویستییه‌كه بۆ ناوچه‌كه و جیهان.
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه جیهانی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی كوردستان هه‌یانبوو هه‌مان هه‌ڵوێستیش به‌دی ده‌كرێت بۆ مانه‌وه‌ی (سه‌رۆك بارزانی)، و دەڵێت: پارتی له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌یه داكۆكی له چۆڵنەکەوتنی ئه‌و پۆسته ده‌كات تا كاتی هه‌ڵبژاردن.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌شی بۆ ئاندرۆ وێب ڕوون كرده‌وه، "پارتی له كابینه‌ی هه‌شتدا مانایه‌كی ته‌واوی به سازان و شه‌راكه‌ت له ده‌سته‌ڵاتدا به‌خشی و قوربانی سیاسی زۆرمان دا له‌م پێناوه‌دا، ئێستاش له ڕێگای سازانه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌رییه‌كان ده‌ده‌ین، ده‌بێت ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت هه‌موومان نوێنه‌ری خه‌ڵكین ده‌بێت بڕیاری خه‌ڵك یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت نه‌ك چه‌ند لایه‌نێك لێره‌وله‌وێ".