ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و کادیری دیاری ئه‌و حیزبه به پاڵپشتی هه‌ردوو جێگر، کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح دوو نامه ئاراسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و هێرۆ ئیبراهیم ده‌که‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه تا ئێستا 23 ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی و چه‌ند کادیرێکی پێشکه‌وتووی ئه‌و حیزبه ئیمزایان له‌سه‌ر ئه‌و دوو نامه‌یه کردووه‌و ده‌یانه‌وێت به وه‌فدێک بیگه‌یه‌ننه ده‌ست نه‌وشیروان مسته‌فا، رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هێرۆ ئیبراهیم، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌كێتی.
ئه‌و دوو نامه‌یه که له‌ناوه‌رۆکدا یه‌ک نامه‌ن، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه که له‌پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا ده‌بێت یه‌کێتی خاوه‌نی بڕیاری سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت و نه‌بێت پاشکۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
شه‌وی رابردوو سێ که‌س له‌بری خاوه‌ن 23 ئیمزاکه که پێکهاتبوون له عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینه‌و مه‌حمود سه‌نگاوی و ئیسماعیل مه‌حمود، سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فایان کردووه له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی نامه‌که قسه‌یان له‌گه‌ڵدا کردووه‌و نامه‌که‌یان پی گه‌یاندووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه دوێنێ نوێنه‌رانی ئه‌و دوو نامه‌یه په‌یوه‌ندیان کردووه به هێرۆ ئیبراهیمه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامی ته‌له‌فونییان ده‌ستنه‌که‌وتووه، دواتر زانیوایانه که که‌مێک ناوبراو ناساغه‌و له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش کۆبوونه‌وه‌که‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بۆ ساز نه‌کراوه، به‌ڵام بڕیاره ئه‌ویش ببینن و نامه‌که‌ی ئاراسته بکه‌ن.
یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان، دوای یه‌کگرتووی ئیسلامی دووه‌م حیزبه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکی هه‌رێم کێشه‌ی ناوخۆیی بۆ دروستبێت، به‌هۆی ئه‌م پرسه‌وه کێشه له‌نێو په‌رله‌مانتارانی یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌دهۆک له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی تردا بۆ دروستبوو، تا ئێستاش ئه‌و کێشه‌یه‌یان بۆ رێکنه‌بۆته‌وه، ئێستاش یه‌کێتی کێشه‌ی له‌نێوخۆیدا بۆ دروستبووه، کێشه‌که له‌نێوان هه‌ردوو باڵه کۆنه‌که‌ی ناو حیزبه‌دایه، باڵی هه‌ردوو و جێگر‌و باڵی هێرۆ ئیبراهیم، باڵی یه‌که‌میان که‌مێک به‌نه‌رمتر ناوزه‌د ده‌کرێن له‌گه‌ڵ پارتی.
فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکێتی و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوون له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شن له‌په‌رله‌مانی کوردستان.