هۆشداری ئۆجەلان بۆ ئەردۆغان: چارەنوسی تۆش وەك قەزافی لێدێت

هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك لە زاری عەبدوڵا ئۆجەلانەوە رایگەیاند كە چارەنوسی رەجەب تەیب ئەردۆغان وەك چارەنوسی قەزافی لێدێت‌و بە ئەشكەنجەوە دەكوژرێت.

ئەمرۆ دووشەممە خەتیب دیجلە، هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك لە میانەی كۆنگرەی (دەبەپە) لەزاری ئۆجەلانەوە وتی: دەسەڵاتی توركیا نابێت پشت بە سوپا ببەستێت، چونكە ئەوانە سوپای ناتۆن. ئەگەر كاروبار لە كۆنترۆڵ ئەوان دەربچێت، چارەنوسی حاكمانی توركیا وەك قەزافی لێدێت‌و لەكۆڵانەكاندا ئەشكەنجە دەكرێن.

دیجلە وتیشی: ئەمجارە بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی توركیا یەكێك لە مەرجەكان ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان‌و پاش ئەوە دەبێت پرۆسەی ئاشتی دەستپێبكاتەوە.



PM:05:48:24/08/2015