ڤیدیۆ.. ئاشتی هەورامی دەڵێت عەلی حەمەساڵح داوای كرد پاڵاوگەیەكی نەوت بدرێت بەگۆڕان

وەزیری سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت عەلی حەمەساڵح، داوای لێكردوە پاڵاوگەكەی دوكان بدرێت بە بزوتنەوەی گۆڕان، چونكە یەكێتی‌و پارتیش هەیانە. پەرلەمانتارەكەی گۆڕان ئەم قسانە رەتدەكاتەوە.

لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی (NRT)، وەزیری سامانە سروشتییەكان ئاشتی هەورامی رایگەیاند: عەلی حەمە ساڵح داوای لێکردووە، دەبێت وەکو پارتی و یەکێتی ئەوانیش پالاوگەیەکیان هەبێت بۆ ئەو مەبەستەش داوای کردووە پاڵاوگەی دوکان بدرێت بە بزوتنەوەی گۆران.
ئەم وتانەی ئاشتی هەورامی لەكاتێكدایە كە پێشتر عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆران بە سپی راگەیاندبوو "من دوورو نزیك ئەم بابەتم باس نەكردوە، بەڵكو پەرلەمانتارێكی دیكە لەكۆبوونەوەی لیژنەی نەوت‌و غاز لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان باسی كردوە‌و وتویەتی پاڵاوگەیەك هەیە لەدوكان ئەگەر ئێوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن دەتوانێت كێشەی بەنزین لەسلێمانی بەتەواوەتی چارەسەر بكەن".

 دەقی قسەكانی عەلی حەمە ساڵح لێــــــــرە بخوێنەرەوە.

وتەكانی ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكان لەمیانەی بەرنامەیەكی كەناڵی (NRT).





PM:02:55:25/08/2015