"هەركەسێك سەرۆک بێت لەجیاتی بارزانی، كوردستانە هیچی لێ ناگۆڕێت"

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، موسەنا ئەمین رایگەیاند: پۆستەكەی سەرۆكی هەرێم نەشمێنێت، كوردستان هیچی لێناگۆڕێت.

موسەنا ئەمین لە دێرێژەی قسەکانیدا" بەڵام كێشەكە ئەوەیە: ئایا تاچەند پارتی تەحەمولی گۆڕینی دەسەڵات ئەكات لەبارزانیەوە بۆ یەكێكیتر؟".

ئەو پەرلەمانتارە دەپرسێت: ئایا خۆمان ئەكەینە قوربانی میللەت، یان میلەت ئەكەینە قوربانی (كورسییەكە)ی خۆمان؟.

دكتۆر موسەننا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەماڵپەڕی فەرمی یەکگرتووی راگەیاند: پۆستەكەی سەرۆكی هەرێم نەشمێنێت، كوردستان هیچی لێناگۆڕێت ، پۆستەكە هەركەسێك بێت لەجیاتی مەسعود بارزانی، ئەم كوردستانە هیچی لێ ناگۆڕێت.



PM:09:52:25/08/2015