ڤیدیۆ...شیرین بەم شێوەیە لە کەناڵێکی کۆڵۆمبی دەردەکەوێت

كەناڵێكی كۆڵۆمبی دراماكەی خانمە گۆرانبێژی میسری شیرین عەبدولوەهاب پەخش دەكات كە لە مانگی ڕەمەزاندا لە چەند كەناڵێكی عەرەبییەوە پێشكەش كرا.

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كەناڵی (Caracol) زنجیرە درامای (طریقی) پێشكەش دەكات كە شیرین عەبدولوەهاب ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕێت و بە یەكەم كاری درامای ئەو هونەرمەندە دادەنرێت.

لەئێستادا كەناڵەكە دەستی كردووە بە بڵاوكردنەوەی ڕیكلامی درامەكە و بەشێوەی ژێرنوسی كۆڵۆمبی پێشكەش دەكرێت، ئەمەش بە یەكەم درامای میسری دادەنرێت كە لە كەناڵێكی كۆڵۆمبییوە پەخش بكرێت.

طریقی) لە نواندنی شیرین و چەندین هونەرمەندی دیكە بووە كە دیارترینیان (مەحمود جوندی، سەوسەن بەدر، باسل خەیات، ئەحمەد فەهمی) بوو، چیرۆكەكەشی باسی لە كچێك دەكرد كە حەزی گۆرانی وتنی هەبوو بەڵام دایكی ڕێگیری سەرەكی بووە، بەهۆی ئەمەشەوە بە چەندین قۆناغی قورسی ژیانیدا تێپەڕدەبێت.



PM:12:42:26/08/2015