كۆمەڵی ئیسلامی: رۆژگاری نۆكه‌رایه‌تی‌و به‌ندایه‌تی‌و ته‌به‌عیه‌تی سیاسی به‌سه‌رچوو
محەمەد حەکیم ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵێ ئیسلامی لەكاردانەوەیەدا بەو هێرش‌و رەخنانەی دەكرێت سەر حیزبەكە دەڵێت: ڕۆژگارێ نۆكه‌رایه‌تی وبه‌ندایه‌تی وته‌به‌عیه‌تی سیاسی به‌سه‌رچوو ،ئێمه ئه‌گه‌ر گۆێمان له خه‌لك بگرتبا ئێستا ناومان كۆمه‌ڵ نه‌ده‌بوو !.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی کۆمەڵ لە پەیجی تایبەتی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنوسێت”ئه‌وانه‌ی پرۆژه‌یان ته‌نها قسه كردنه و به‌ڵگه‌یان هاواركردنه‌و نازانرێ له كۆیدا ناویان بهێنی جونكه سفری لای چه‌پی ژماره‌كانن وهیچیان نیه تا مه‌دح كرێن وجنیۆیشان پێ نادرێت چونكه كه‌س حه‌سودیان پێ نابات ده‌لێن كورێكی بێ كه‌ڵك به باوكی ده‌لێ باوكه بۆ نه مه‌دح ده‌كرێم ونه جنێۆیشم پێ ئه‌درێ ؟ باوكی ده‌لێ چونكه تۆ گایه‌كی له به‌رگی مرۆڤدا!.
دەقی نوسینەکە:
بێ ده‌نگیش…. كۆتایی هه‌یه!!
به‌تاڵ وبۆشه‌كان دایم هاژه‌هاژو ژاوه ژاۆیان دێت
راسب وخاوه‌ن سفره‌كان له قوتابخانه‌ی ژیان ودواكه‌وتوه‌كان له بواری زانست وزانیاری وبه‌رهه‌م وداهێنان دایم خه‌ریكی روشاندنی كاری سه‌ركه‌وتوه‌كانن
ئه‌وانه‌ی پرۆژه‌یان ته‌نها قسه كردنه‌و به‌لگه‌یان هاواركردنه‌و نازانرێ له كۆیدا ناویان بهێنی جونكه سفری لای چه‌پی ژماره‌كانن وهیچیان نیه تا مه‌دح كرێن وجنیۆیشان پێ نادرێت چونكه كه‌س حه‌سودیان پێ نابات ده‌لێن كورێكی بێ كه‌لك به باوكی ده‌لێ باوكه بۆ نه مه‌دح ده‌كرێم ونه جنێۆیشم پێ ئه‌درێ ؟ باوكی ده‌لێ چونكه تۆ گایه‌كی له به‌رگی مرۆڤدا!
بۆیه به‌تال وبۆشه‌كان كه ناتوانن شان بده‌ن له شانی سه‌ركه‌وتوه‌كان ده‌چن كاره‌كانیان ده‌شۆێنن وبوهتانیان پۆده‌كه‌ن نازانن ئه‌م كارانه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتوه‌كان به قازانج ته‌واو ده‌بێت وه‌كو دارخورمایه‌كی به‌رزی به‌به‌رهه‌م كاتێ بێ عه‌قلێكیش به‌ردی تێ ده‌گرێت داره‌كه خورمایی لێ هه‌ڵده‌وه‌رێ .
مێش به دوای بریندا ده‌گه‌رێ وهه‌نگ به دوای گوڵدا وشێرله گۆشتی تۆپیو ناخوات وپڵنگ هێرش بۆ ئافره‌ت ناهێنێت چونكه عیزه‌تی نه‌فسی رێ نادات به‌ڵام قالۆنچه‌و سیسه‌ركه دایم به دوایی پیسی وزبڵدانه‌وه‌ن .
ده‌ڵێن مێشوله‌یه‌ك له سه‌ر دارخورمایه‌ك نیشته‌وه كه ویستی بفرێت وتی : دارخۆراگره وا ئه‌فرم ” دار ده‌ڵێ :برۆ ئه‌ی پوچ بۆ كه نیشتیه‌وه پێم زانیت تا كه ئه‌فری هه‌ستت پێ به‌كه‌م .
به داخه‌وه ماوه‌یه‌كه هێرشی ناره‌وا ده‌بینم بۆ سه‌ر كۆمه‌ل وئه‌میری كۆمه‌ڵ كه جارێ هه‌ر به‌وه‌نده وه‌ڵام ئیكتیفا ده‌كه‌م وئه‌ندام ولایه‌نگر ودۆستی كۆمه‌ڵ دلنیا ده‌كه‌مه‌وه كه شانازیی به سه‌ربه‌خۆیی بڕیارمانه‌وه ده‌كه‌ین ورۆژگاری نۆكه‌رایه‌تی وبه‌ندایه‌تی وته‌به‌عیه‌تی سیاسی به‌سه‌رچوو
ئێمه ئه‌گه‌ر گۆێمان له خه‌لك بگرتبا ئێستا ناومان كۆمه‌ل نه‌ده‌بوو !
PM:03:55:29/08/2015