بزانە سووپای تورکیا چۆن سێ گەنجی کورد دەکوژن

لە سلۆپی سەر بەشێرناخ سووپای تورکیا چواردەوری ماڵێک دەدەن و بەدەسترێژ سێ گەنج دەکوژن و تەرمەکانیشیان لەگەڵ خۆیان دەبەن.

هێرشی هێزە ئەمنیەكانی توركیا لە شارۆچكەی سلۆپی شڕناخ بۆ سەر خەڵكی ناوچەكە بەردەوامە، بەپێی زانیاریەكانی ئاژانسە ناوخۆییەكانی باكوری كوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی كۆبانێی سلۆپی سێ گەنج لەماڵێكدا لەلایەن پۆلیسە توركەكانەوە دەورپێچ كراون، دوای ئەوەی هێرشیان كردوەتە سەر ماڵەكە و گولەبارانیان كردوون و تەرمەكانیان بۆ شوێنێكی نادیار بردوون.

دووهەفتە لەمەوبەریش سێ گەنجی تر لەهەمان شارۆچكە لەلایەن پۆلیسەوە كوژران.



AM:11:32:30/08/2015