وردەكاریی كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی.. فوئاد حسێن: ئەگەر لایەنەكان رێكنەكەوتن ریفراندۆم دەكرێـت

كۆبوونەوەی پێنج قۆڵییەكە بە بێ هیچ ئەنجامێكی دیاریكراو كۆتایی پێهات‌و هەشتەمین كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی رۆژی یەكشەممە داهاتوو بەڕێوەدەچێت.


پاش كۆتایی كۆبوونەوەی ئەمرۆی پێنج لایەنی سیاسی لەسەر پرسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فوئاد حسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەگەریدا وتی: لەكۆبوونەوەكەی ئەمرۆدا گفتوگۆ لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم كرا.


بەوتەی فوئاد حسێن لەكۆبوونەوەكەی ئەمرۆدا قسە لەسەر چەندین بژاردە كرا، یەكەمیان ئەوەی سەرۆكی هەرێم لەڕێگەی خەڵك هەڵبژێردرێت. بژاردەی دووەم ئەوەیە كە سەرۆكی هەرێم لەرێگەی پەرلەمانی ئێستاوە هەڵبژێردرێت‌و بژاردەی سێیەمیش ئەوەی كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەرێگەی پەرلەمانی داهاتووەوە هەڵبژێردرێت.


سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم وتیشی: ئەگەر لایەنەكان لەسەر هیچ كام لە هەڵبژاردنانە رێكنەكەوتن ئەوا بە پرسەكە لە رێگەی ریفراندۆمەوە چارەسەر دەكرێت.


ئاماژەی بەوەشدا كە كۆبوونەوەی داهاتوو رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.



PM:05:32:30/08/2015