دەستی شەڕڤانان دەگاتە جەرابلس

چرابلس کە دەکەوێتە نێوان کوبانێ و عەفرین و بەمۆڵگەیەکی بەهێزی داعش ناوزەد دەکرێت و دەکەوێتە سەر رووباری فورات، شەوی رابردوو شەڕڤانان خۆیان گەیاندە ناو ئەو شارەو گورزێکی قورسیان لەداعش وەشاند.

شەڕڤانانی یەپەگە بڵاویان کردەوە شەوی ٨/٣٠ شەڕڤانان لەرێگای بەلەمەوە لە رۆژهەڵاتی رووباری فوراتەوە پەڕیوونەتەوە بۆ ئەوبەری ئاوەکەو چوونەتە ناو شاری جەرابولسەوەو گورزی کوشندەیان لەداعش وەشاندووە.

بەپێی زانیارییەکانی یەپەگە ١٣ چەکداری داعش لەو هێرشەی شەڕڤاناندا کوژراوەو دوای ئەنجامدانی چالاکییەکە هێزەکەی یەپەگە لەڕێگای بەلەمەوە گەڕاونەتەوە سەنگەرەکانی خۆیان.




AM:12:51:31/08/2015