یەكێتی‌و گۆڕان كۆبوونەوە
ئەمرۆ ه‌ردوو وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، چوونه كۆبوونه‌وه‌وه.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی، هه‌ردوو وه‌فدی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كۆبوونه‌وه‌وه و وه‌فدی یه‌كێتی بریتییه له جه‌میل هه‌ورامی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 9 ی شاره‌زوور و ئه‌حمه‌د قه‌یەفه‌ریی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور و جه‌میل جه‌مال به‌گ و ئه‌رسه‌لان عه‌زیز، كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند، هه‌روه‌ها وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بریتییه له نزار مه‌حمود لێپرسراوی مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌كه.
كۆبوونه‌وه‌كه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه و پاشان رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌فد، ده‌گه‌یه‌ندرێته لایه‌نه‌كانی دیكه.
یه‌كێتی و گۆڕان به‌شێك له پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان له نێوان خۆیاندا گۆڕیوه‌ته‌وه‌و بڕیاره یه‌كێتی وه‌ك لایه‌نی یه‌كه‌می براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پارێزگایه له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكات.
AM:11:50:01/09/2015