یاریزانه‌ كورده‌كان سلێمانی و كه‌ركوك و دهۆكیان كرده‌ پاڵه‌وانی پارێزگاكانی عێراق

لەبەغدای پایتەخت یاریەکانی پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی پارێزگاکانی عێراق كۆتایی هاتوو لەسەر ئاستی بێچوەشێرانیش پارێزگای سلێمانی پلەی یەکەم و لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوانیش پارێزگای دهۆک پلەی یەکەم و له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوانیش پارێزگای كه‌ركوك پله‌ی یه‌كه‌می  عێراقی بەدەستهێنا .

لەیاریی کۆتایی پارێزگاکانی عێراق و لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوان هەڵبژاردەی پارێزگای سلێمانی دوای ئەوەی (3-0) لەهەڵبژاردەی پارێزگای دهۆکی بردەوە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانی عێراق .

هاوکات لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوانیش هەڵبژاردەی دهۆک پلەی یەکەم و هەڵبژاردەی بەغدا پلەی دووەم و هەڵبژاردەی پارێزگای سلێمانیش پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا.

له‌یاریی كۆتایی پێشكه‌وتوانیشدا هەردوو هەڵبژاردەی پارێزگاکانی کەرکوک و بەغدا روبه‌روی یه‌كتر بونه‌وه‌و له‌كۆتاییشدا یاریزانانی كه‌ركوك بوون به‌پاڵه‌وانی پارێزگاكانی عێراق .

به‌و ئه‌نجامانه‌ش له‌سه‌ر هه‌ر سێ ئاستی بێچوه‌شێران و تازه‌پێگه‌یشتوان و پێشكه‌وتوان پارێزگاكانی كوردستان باڵاده‌ستی خۆی سه‌پاند و به‌شایسته‌یی بوونه‌ گه‌وره‌ی پارێزگاكانی عێراق و سه‌لماندیان تۆپی سه‌رمێز له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ لوتكه‌دایه‌.


بێوەی ئەحمەد


PM:02:46:01/09/2015