ڤیدیۆ...یەكەم دڵ كە لە دەرەوەی لەشی مرۆڤ لێبدات

لە بەریتانیا دڵی كەسێكی خۆبەخش بۆ گەنجێكی ئەو وڵاتە دەچێنرێت، ئەمەش كە دوای ئەوەی بەیارمەتی ئامێرێك لێدانەكانی دڵكە بەردەوام دەبێت.

لی هۆلی كە گەنجێكی تەمەن 26 ساڵ ماوەی 5 ساڵە بەهۆی دڵی دەستكردەوە ژیان دەگوزەرێنێت و ڕۆژانە پاتری دڵە دەستكردەكەی پڕ وزە كردووە، بەڵام ئێستا دڵی كەسێكی دیكەی بۆ چێندراوە.

هۆل لەڕێی سندوقێكەوە دڵی كەسێكی خۆبەخشی بۆ گوازراوەتەوە، ئەو سندوقە بۆتە هۆی ئەوەی دڵەكە لە لێدان نەكەوێت تا بە نەشتەرگەرییەكەی بۆ ئەنجامدراوە و دڵەكەی بە تەواوی بۆ چێندراوە، بەمەش ئەو دڵە بۆتە یەكەم دڵ كە لەدەرەوەی لەشی مرۆڤ لێبدات.



PM:04:54:02/09/2015