"دامەزراندنی ٤ هەزار فەرمانبەری سلێمانی هەڵدەوەشێنێتەوە"

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراندنی ئەو ٤ هەزار فەرمانبەرەی سلێمانی و دەوروبەری کە لە بەرێوەبەرایەتی رێکخراوەکان بوون هەڵوەشاندەوە.

بەپێی نوسراوێک کە کۆپییەکی دەست سپی کەوتووەو ژمارە ٩١٦ی لەسەرەو ٢٠١٥/٩/١ ی لەسەرە تیایدا هاتووە"پاش بەدواداچوون و وردبوونەوە لەکۆنووسی ٣/١٧ کە واژووی بەڕێز وەزیری دارایی بەسەرەوەیە.. ناکەونە چوارچێوەی یاساو رێنوماییە کارگێری و داراییەکانەوە".

نوسراوە فەرمییەکەی سەرۆکی حکومەت کە لەسێ خاڵ پێکهاتووە، لە خاڵێکیاندا هاتووە" پێویستە هەر فەرمانبەرێك دادەمەزرێت فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانی وەزاری وەزارەتی پەیوەندیداری هەبێت".

هەروەها هاتووە" زۆربەی ئەو بەڕیزانە فەرمانی دامەزراندن و هیچ دۆسیەو بەڵگەنامەیەکیان نییە، وەک( فەرمانی دەستبەکاربوون و عەلاوەو تەرفیع و مۆڵەت، بڕوانامەی مووچە و بڕوانامەوە.. کە بیسەلمێنێت فەرمانبەری رەسمین).

لە نوسراوەکەدا هاتووە "ئەو ٤٠٠٠کەسە پلەو ناونیشانیان بەهیچ جۆرێک لەگەڵ بڕاوا نامەکەیان ناگونجێت".

ئەو ٤٠٠٠ هەزار کەسە کادیری حیزبی بوون لەناوچەکانی سەوز بۆ حیزب کاریان کردووەو لە حکومەت مووچەیان وەرگرتووە، دواتر لەو کاتەوە گۆڕان وەزارەتی دارایی وەرگرتووە هەوڵیدا سنورێک بۆ ئەو دیاردەیە دابنێت و ئەو ٤٠٠٠کەسەیان گەڕاندەوە وەزارەتەکانی لەناوچەی سلێمانی، ئێستا سەرۆکی حکومەت ئەو بڕیارە رەتدەکاتەوە. 
 
 



PM:10:25:02/09/2015