" لەبازگەیەکی سلێمانی- هەولێر رێگا لەئۆتۆمبیلە باشماخ دەگیرێت"

سەرەتای ئەم مانگە لەبازگەی سماقۆڵی کە لەسەر رێگای سلێمانی –  هەولێرە، رێگا لەو ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرانە گیراوە کە لە خاڵی گومرگی باشماخی لەپێنجوێنەوە باریان هەڵگرتووە، لەو بازگەیە پێیان وتوون دەبێت لە خاڵی گومرگی حاجی ئۆمەرانەوە بار بهێنن.

سەرچاوەیەکی ئاسایش بەسپی راگەیاند کە دوو رۆژ لەمەوبەر بازگەی سماقوڵی کە ئەو پاسەوانانەی لەوێن سەر بەپارتین، رێگایان لەو ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرانە گرتووە کە لە مەرزی باشماخەوە بەبارەوە ویستوویانە بچنە ناو شاری هەولێر و پێیان وتوون " دەبێت لەمەرزی حاجی ئۆمەرانەوە بار بهێنن".

لەدوای یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی هەولێر و سلێمانی لەساڵی ٢٠٠٧ ەوە ئەوە یەکەمجارە  رووداوی لەو شێوە رووبدات کە لەسەردەمی شەڕی ناوخۆدا تەنها پیادە دەکرا.

ئەو رێوشوێنەی لەو بازگەیە گیراوەتە بەر لەکاتێکدایە کە ناکۆکییەکی توند لەنێوان پارتی لەلایەک لەگەڵ یەکێتی و گۆراندا لەلاکەی ترەوە، لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم گەیشتۆتە ئەو پەڕی.       



AM:12:05:05/09/2015