باپیری ئالان: 11 ئەندامی خێزانەكەمان بە دەستی داعش شەهید بوون

باپیری ئەو منداڵە كوردەی خەڵكی كۆبانێ كە دەریای نێوان توركیا‌و یۆنان خنكا رایگەیاند 11 ئەندامی خێزانەكەی بەەستی چەكدارانی داعش  لەكۆبانێ شەهید بوون.

شێخۆ كوردی، باپیری "ئالان"ی تەمەن سێ ساڵ، لە لێدوانێك بۆ رۆژنامەی "نیوزویك" وتی: خێزانەكەی ئەوان چەند مانگ لەوەپێش 11 ئەندامی خۆی لەدەستداوە‌و ئەمجاریش رێحان‌و كوڕەكانی بوونە قوربانی لە دەریادا خنكان.

ئالان كوردی، ئەو منداڵە بێتاوانەی خەڵكی كۆبانێ بوو كە لەئاوەكانی نێوان توركیا‌و یۆنان لە گەڵ دایك‌و براكەی خنكان‌و بڵاوبوونەوەی وێنەكەی هەموو جیهانی هەژاند.



PM:03:17:05/09/2015