وه‌زیری دارایی داعش كوژرا
لەئەنجامی بۆردومانی مۆڵەگانی داعش لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، وەزیری دارایی داعش‌و چەندین بەرپرسی باڵای ئەو گروپە لەموسڵ كوژران.
لەمبارەیەوە غه‌یاس سورچی به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كی گرنگی تیرۆرستانی داعشیان له ناحیه‌ی شه‌رگاتی موسڵ كردوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون و زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و تیرۆرستانه كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها وتی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون له‌و هێرشانه‌ی هاوپه‌یماناندا 41 تیرۆرستی داعش كوژراون كه به‌رپرسی باڵای ئه‌و رێكخراوه یان تێدایه، وتیشی: له نێو تیرۆرسته كوژراوه‌كاندا تیرۆرست (مشعان ته‌لال حه‌مه‌دی) تێدایه كه وه‌زیری دارایی به‌ناو ویلایه‌تی جزیره‌و بادیه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌یه.
PM:03:48:06/09/2015