گەریلاکانی پەکەکە لەناوچەی ( داغڵیجەی شەمزینانی هەکاری) گورزێکی کوشندە لە قافڵەیەکی سەربازی تورکیا دەدەن.
میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویانکردەوە، دوێنێ ٩/٦ قافڵیەکی سووپای تورکیا لەناوچەی ( داغڵیجەی شەمزینانی هەکاری) دەکەوێتە کەمینێکی گەریلاکانی پەکەکەو بەهۆی چاندنی مین و هێرشی گەریلاوە بۆ سەر قافڵەکەو لەئەنجامدا گوورزێکی کوشندە لەسووپای تورکیا دەدرێت.
ئامارە سەرەتاییەکانی پەکەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ١٧ سەربازی تورکی کوژراون و بەدەیانی تریش برینداربوون، لەنێو کوژراوەکاندا ئەفسەرێکی سووپای تورک بە پلەی " عەقید "ی تیایە.
بەرامبەر ئەو گورزە کوشندەیە، سەرۆکی تورکیا تەیب ئۆردغان بێدەنگی شکاندو رایگەیاند " تۆڵە لەپەکەکە دەکاتەوەو هەتا کۆتایی لەگەڵیاندا دەجەنگێت".