سپی ژمارەی كوژراوەكانی شەڕەكەی پەكەكە‌و سوپای توركیا ئاشكرا دەكات

شەوی رابردوو (6-7/9/2015) هێزێكی پەكەكە هێرشیان كردەسەر كاروانێكی سوپای توركیا لە سنوری هەكاری كە بەهۆیەوە 37 كەس كوژران‌و برینداربوون.

لەمبارەیەوە بەختیار دۆغان، وتەبێژی هەپەگە بە سپی رایگەیاند شەوی رابردوو هێزێكی گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچەی "داغڵیجەی" سنوری هەكاری هێرشیان كردە سەر كاروانێكی سوپای توركیا كە لەو شەڕەدا 31 كەس لە هێزی توركیا كوژران‌و 6 كەسیش برینداربوون.

بەختیار دۆغان وتیشی: یەكێك لەكوژراوەكان جێگری جەنەڕاڵی سوپای توركیایە.

وتیشی: لەو شەڕەدا 4 ئۆتۆمبیلی جەنگی سوپای توركیا سوتاوە.



PM:03:03:07/09/2015