لەچەند شاری باكوری كوردستان هێرش كرایەسەر ئۆفیسی هەدەپە

پاش توندبوونەوەی شەڕ‌و پێكدادانەكان لەنێوان پەكەكە‌و سوپای توركیا، ئەمرۆ لە چەندین شاری باكوری كوردستان هێرش كرایە سەر نوسینگەی پارتی دیموكراتی گەلان.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەی "مللیەت"ی توركی، پاش ئەوەی لەشەڕێكی گەریلاكانی پەكەكە‌و سوپای توركیا 31 سەربازی تورك كوژران، ئەمرۆ لە شارەكانی ئیسكی شەهیر، بالیك ئەسیر‌و ئەدەنە هێرش كرایەسەر نوسینگەی پارتی دیموكراتیكی گەلان‌و زیان بە بینای ئۆفیسەكان گەیشت.

بەرپرسانی هەدەپە، حكومەتی توركیا بە بەرپرسیاری ئەو هێرشانە دەزانن كە كراوتەسەر نوسینگەكانیان لەشارەكانی باكوری كوردستان.



PM:05:37:07/09/2015