پەكەكە فرۆكەیەكی دیكەی توركیا دەخاتە خوارەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە خستنی فرۆکەیەکی سیخوری سوپای تورکیای لەهەرێمی مەتینا راگەیاند.

لەوبارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە فرۆکەیەکی سیخوری سوپای تورک کە بە بایراکدار دەناسرێت لەلایەن گەریلاکانی هەپەگەوە خراوەتەخراوە.

لەلێدوانەکەدا هاتوە:"کاتژمێر 12:00 ــ 12:30 خولەکی رۆژی 7ی ئەیلول هێزەکانمان فرۆکەیەکی سیخوری سوپای تورکی داگیرکەر کاتێک لەسەر گردی شەهید ئاگر و کورەشنۆ دەسوڕایەوە لەلایەن هێزەکانی گەریلا خرایەخوارەوە."

 هەپەگە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد:" کاتێک ئەو فرۆکە لەلایەن هێزەکانی گەریلاکی تەقەی لێکراوە چووە ئاسمانی سەربازگەی سەربەستدا و لەوێ کەوتەخوارە."

ئەمەش لەكاتێكدایە كە رۆژی یەكشەممەی رابردوو گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان فرۆكەیەكی سیخوڕی سوپای توركیایان لە ناوچەی ماردین لەباكوری كوردستان خستەخوارەوە.



PM:02:23:08/09/2015