"ئه‌گه‌رهه‌ل له‌ده‌ست بدرێت، ئۆباڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسییە.. به‌بارزانیشه‌وه"
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، كوردستان له‌به‌رده‌م دووڕیانێكدایه‌و پێویسته (مه‌سعود بازرانی) ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك پێشكه‌شبكات‌و هاوكێشه‌كان به‌ره‌و گۆڕانكاریی ئاینده بگۆڕێت.
مه‌لا به‌ختیار، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لە نوسینێكدا بە بۆنەی یاده‌وه‌ری 13 ساڵه‌ی ڕێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌كیتی‌و پارتی، دەنوسێت:"مام جه‌لال نه‌خۆشه، یه‌كێتی ئاماده‌ی سازانه، گۆڕان ناتوانێت له‌په‌یمانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پاشگه‌زببێته‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌گه‌ر پاشه‌كشه بكات، زه‌ره‌ری زۆر ده‌كات، یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌به‌ر كێشه ناوخۆیه‌كانی‌و مه‌ترسی دوو ئیداره‌یی، ناتوانێت ڕێبازه نه‌رمه‌كه‌ی بگۆڕێت‌و پێیوایه ئێستا، كاتی ئه‌وه‌یه مه‌سعود بارزانی ده‌سپێشخه‌ری بكات".
مه‌لا به‌ختیار نوسیویه‌تی:"ئه‌ركی بارزانیه دۆخه‌كه له‌ناو بازنه‌ی داخراوه‌وه، ده‌ربهێنێت‌و هاوكێشه‌كان به‌ره‌و گۆڕانكاری ئاینده بگۆڕێت، ڕه‌نگه، ئه‌م بڕیاره مێژوییه‌ش، سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوخۆ، دوا بڕیار بێت، بارزانی بتوانێت له‌م دوڕیانه‌ی مێژوودا بیدات، یان به‌شێكی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌كاته خه‌ڵات بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه، چاوی فرمێسكاوی لێقه‌ومان‌و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.. هه‌تا هه‌ر هه‌لێك بێته پێشه‌وه، له‌ده‌ست نه‌درێت".
له‌كۆتایی نووسینه‌كه‌شدا مه‌لا به‌ختیار وتویه‌تی:"ئه‌گه‌ر هه‌ل له‌ده‌ست بدرێت، ئۆباڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانه.. به‌بارزانیشه‌وه".
PM:02:49:08/09/2015