ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد دڵشاد شەعبان ده‌ڵێت" بۆ منێك وه‌ك كوڕه شه‌هیدێك گه‌لێك ناخۆشه له پاڵكه‌سێكه‌وه دابنیشم كه تیرۆریسته".
دڵشاد شەعبان پەرلەمانی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی رێکخستنی پارتی: "من خۆم سەرقاڵی ئەوە بووم کە سکاڵایەکی یاسایی لەسەر (سۆران عومەر ) تۆمار بکەم، لەبەر ئەوەی دۆسیەکی تیرۆری لەسەر ھەیە و من خۆشم بەڵگە و دیکۆمێنتم لەسەری ھەیە و، بۆمن وەکو کورە شەھیدێک زۆر ناخۆشە لە یەک ھۆڵ لەگەڵ تیرۆریستێک دانیشم، بەڵام بە حوکمی ئەوەی (سەرۆ قادر) ئەو بابەتەی لە کەناڵێکی راگەیاندن باس کرد کە فه‌رهه‌نگێكمان هه‌یه قبووڵ ده‌كات سه‌ربڕ و قاتیل سه‌رۆكی مافی مرۆڤ بن، ئەویش سکاڵای یاسایی لەسەری تۆمار کردووە، بۆیە من بەو بەڵگانەی لەبەردەستمدایە بە ھەموو ھێزێکم پشتگیریی (سه‌رۆ قادر) دەکەم کە بیسەلمێنین ئەو کەسە تیرۆرستە.''
دڵشاد شەعبان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە نابێت ئەو کەسە سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ بێت.
ئەم لێدوانەی دڵشاد شەعبان دوای ئەوە دێت کە (سەرۆ قادر) لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەکرد گەنج لە ھەرێمی کوردستان بۆیە کۆچ دەکەن بۆ دەرەوە چونكه فه‌رهه‌نگێكمان هه‌یه كه قبووڵ ده‌كات سه‌ربڕ و قاتیل سه‌رۆكی مافی مرۆڤ بن، به‌گوێره‌ی زانیاریی مێدیاكانیش (سۆران عومەر) بڕیاری داوە سکاڵا تۆمار بکات دژی (سه‌رۆ قادر)، دڵشاد شەعبانیش دەڵێت: ''من بەڵگەم لایە کە تیرۆرستە و لەدادگاش ئەوە دەسلمێنین، چونکە بۆمن وەکو کورە شەھیدێک ناخۆشە لەیەک ھۆڵ لەگەڵ تیرۆرستێک دانیشم.''