بەڤیدیۆ: ئینگلتەرا شکستی بە سویسرا هێناو رۆنی"ش بووە گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکە

لە یاریەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠١٦ ی فەرەنسا ولە رکابریەکانی گروپی پێنجەم هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و سویسرا لە یاریگای وێمبڵی بە ناوبانگ ڕووبەڕووی یەکبوونەوەو  لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە دووو گۆڵی خاوێن شکستی بە سوویسرا هێنا و بە ٢٤ خاڵ لە هەشت یاریدا  پارێزگاری لە پێشەنگی کۆمەڵەکی کرد.

هەردوو گۆڵەکەی ئینگلتەرا  هاری کین و رۆنی بە لێدانی سزا تۆماریان کرد

لە یاریەکەدا واین رۆنی دوای ئەوەی گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد بە ٥٠ گۆڵ بووە گۆڵکاری مێژووی ئینگلتەرا وبە جیاوازی گۆڵێک پێش بۆبی چارتۆن کەوت.

ریزبەندی گروپی E

١- ئینگلتەرا ٢٤ خاڵ
٢-سویسرا ١٥ خاڵ
٣-سلۆڤینیا ١٢ خاڵ
٤-ئیستۆنیا ١٠ خاڵ



ئا/ شاهۆ فایق



PM:11:52:08/09/2015