ڤیدیۆ.. سوپای تورك حەوت روژە جەزیرەی گەمارۆ داوە

هێزەكانی سوپا‌و پۆلیسی توركیا ماوەی هەفتەیەك شارۆچكەی جەزیرە سەر بە پارێزگای شرناخ لە باكوری كوردستانیان گەمارۆ داوە‌و هاتوچۆیان قەدەغە كردوە.

بەپێی هەواڵی فوران نیوز، بەهۆی سوپای توركیا تەقە لەخەڵك‌و  پەرلەمانتارانی هەدەپە دەكەن. پەرلەمانتاری هەدەپە، فەرهاد ئەنجۆ، كە خۆی لە جەزیرەیە راگەیاند نزیكەی 75 نەخۆشی گورچیلە هەیە كە پێویستان بە چارەسەری خێرایە. هاوكات ژمارەیەك لە خەڵك كە برینداربوون رێگەیان پێنادرێت چارەسەری پزیشكییان بۆ بكرێت.

لەماوەی رابردوودا شەڕ‌و پێكدادان لەنێوان پەكەكە‌و سوپای توركیا زیادی كردوە‌و شارەكانی باكوری كوردستان توشی نائارمی بوون.

ڤیدیۆ: رۆژنیوز




PM:03:11:09/09/2015