وەزیری دارایی: ئەمساڵ هیچ پارەیەكی نەوتی هەرێم لەهاڵك بانك دانەنراوە

وەزیری دارایی‌و ئابوریی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات لەساڵی 2015ەوە پارەی داهاتی نەوتی هەرێم  لە حسابی هالك بانك دانەنراوە.

 ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەیەكی کەناڵی NRT دا ڕایگەیاند: بۆ یەکەم جار لە ٢٠ی شەشی ٢٠١٤ دا پارەی داهاتی نەوت خراوەتە سەر حسابی بانکی هەرێم لە هاڵک بانک و بۆ دواهەمین جاریش لە ٢٩ی دوانزەی ٢٠١٤ دا پارە خراوەتە سەر حسابەکە، کە سەرجەمی پارەکە بریتی بووە لە ٦٦٥ ملیۆن دۆلار.

وەزیری دارایی و ئابوری ئاماژەی بەوەشکرد: لەماوەی ڕابردوودا بڕی ٦٥١ ملیۆن دۆلار لەو برە پارەی کە هەرێم لە هالک بانکدا دایناوە دەرهێنراوە و لە رێگەی بانکی نێودەوڵەتی کوردستانەوە هێنراوەتەوە بۆ هەرێم. "ڕاشیگەیاند کە لە ئێستادا تەنها ١٤ ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوتی هەرێم لە هالک بانکدا هەیە.

ئەو پارەیەی لە ساڵی ٢٠١٤ چووەتە سەر ژمارە حسابی پارەی نەوتی هەرێم لە هالک بانک تەنها ٦٦٥ ملیۆن دۆلار بووە کە بەشی مووچەی مانگێکی فەرمانبەران ناکات، هەروەها لەساڵی ٢٠١٥ هیچ پارەیەک نەچووەتە سەر ئەو ژمارە حسابییە.



PM:04:22:09/09/2015