ڤیدیۆ..گەریلا ئەو فەرماندەیەی تورک بەدیل دەگرێت کە سووکایەتی بە ٥٣ هاوڵاتی کورد دەکرد

ئەو فەرماندەیەی سەر بەتیمێکی ئەمنی تایبەتی تورک بوو کە لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوت سووکایەتی بە ٥٣ کرێکاری کورد دەکرد، لەلایەن گەرێلاوە دەستگیرکرا.

ئاژانسی فراتنیوز بڵاویکردەوە ئەو فەرماندەیەی  تورک کە ٨/٥ ی ئەمساڵ لە گەڤەر لە ڤیدیۆیەکدا سووکایەتی بە ٥٢ کرێکار دەکرد و، ڤیدیۆکە لە جیهان دا دەنگی دایەوە، لەلایەن پەکەکەوە دەستگیرکراوە.

لە ڤیدیۆکەدا ئەو فەرمادەیەی تورک کە ٥٢ کرێکاری کوردی بەدەستبەستراوی لە سەر زەوی درێژ کردبوو و هەرەشەشی لێدەکردن و پێی دەوتن" هێزی جمهوریەتی تورکیا بە چاوی خۆتان دەبینن! هەمووتان یەک بە یەک دەناسم، هەرکەسیک خیانەت بکات ئەنجامەکەی دەبینێت. ئەم دەوڵەتە چی لە ئێوە کردووە؟ هەمووتان، ئەنجامی کارەکەتان دەبینن. هێزی تورک دەبینن"، ئێستا ئەو فەرماندارە لە دەستی هەپەگەدایە.

لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی فراتنیوزی نزیک پەکەکە، ئەو فەرماندە دیلەی تورک دەڵێت" خۆزگەم لیمۆم بفرۆشتایە".

  



PM:11:53:09/09/2015