عەلی بن حسین جارێکیتر خۆی بۆ سەرۆکایەتی فیفا دەپاڵێوێت

عەلی بن حسینی ئوردنی دوای ئەوەی لە خۆی بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی جیهان کاندید کردوو دەرنەجوو دواتر پلاتەر سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بەهۆی گەندەڵی لە سەرۆکایەتی فیفا دورخرایەوە ، جارێکی تر و  بۆ جاری دووەم عەلی بن حوسەینی ئوردنی  رایگەیاند کە خۆی بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا کاندید  دەکاتەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا عەلی بن حسین  رایگەیاند هەوڵ دەدەم کێشەو گرفتەکانی یەکێتیەکە چارەسەر بکەم و گەندەڵی نەهێڵم.

شایەنی باسە لە ٢٦- ٢- ٢٠١٦ سەرۆکی نوێ بۆ فیفا کاندید دەکرێت و تا ئیستا بەفەرمی پلاتینی فەرەنسی و عەلی بن حسینی ئوردنی خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.


ئا/ شاهۆ فایق



AM:12:24:10/09/2015