فراكسیۆنی یەكگرتوو راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا جەخت له‌سازانی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه، پێش ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌وه، ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران سه‌رله‌نوێ باسیان، له‌دانیشتنه‌كه‌ی (19)ی (ئاب)ی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌و مه‌ترسیانه كردوه، له‌ئه‌گه‌ری سازدانی ئه‌و دانیشتنه، له‌هه‌ڵوێستێكی دره‌نگ وه‌ختدا جارێكی تر ئه‌و لێدوانانه ڕاستی‌و دروستی هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی دوپاتده‌كه‌نه‌وه، له‌مه‌ترسیه‌كانی دوركه‌وتنه‌وه له‌سازان‌و بێ باكی هه‌ندێك لایه‌ن، بۆ تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌رێم.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: ئێمه هه‌ر ئه‌و كات ڕامانگه‌یاندبوو هه‌وڵدان بۆ سازكردنی دانیشتنه‌كه‌ی (19)ی ئاب، سه‌ره‌ڕای ڕێكه‌وتنی هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه بۆ دواخستنی دانیشتنه‌كه، هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی بوو كه نه‌ده‌بوو ئه‌نجام بدرابایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س‌و لایه‌ن تێ نه‌ده‌گه‌یشتن یاخود خۆیان له‌وتنی ئه‌و ڕاستیانه لاده‌دا، له‌كاتێكدا یه‌كگرتوو تاكه خه‌می بریتی بوو له‌و مه‌ترسیانه، ئێستا ئه‌وان باسی لێوه ده‌كه‌ن‌و ڕاستی هه‌ڵوێستی ئێمه دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش، مۆڵه‌ت ده‌داته لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ سازان.
PM:04:42:10/09/2015