عەبادی ژمارەیەكی زۆر بەرپرس‌و بەڕێوەبەری گشتی دوورخستەوە

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوورخستنەوەی ژمارەیەك بەرپرس‌و بەڕێوەبەری گشتی لە چەندین وەزارەتی حكومەتی عێراق رایگەیاند.

دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا ژمارەیەك راوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتەكانی حكومەتی عێراق دوربخاتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە تەواوی وردەکارییەکانی بڵاوکردەوەتەوە.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە وەزارەتە جیا جیاکانی حکومەتی عێراق دورخراونەتەوە..

وەزارەتی تەندروستی 3 بریكار و 10 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی بازرگانی 1 بریكار و 8 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی گواستنەوە 2 بریكار و 6 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی كشتوكاڵ 4 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی رۆشنبیری 2 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی گەشتووگوزار و شوێنەوار 1 سەرۆك دەستە و 2 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران 2 بریكار و 1 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی نیشتەجێ‌ كردن و ئاوەدانكردنەوە 1 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی نەوت 2 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی 1 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی پەیوەندی 2 راوێژكار

وەزارەتی كارەبا 8 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی پەروەردە 3 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان 34 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی دارایی 4 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی داد 2 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی لاوان 5 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی شارەوانییەكان 1 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو 8 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی ژینگە 1 بەڕێوەبەری گشتی

دەزگای هەواڵگری 1 بەڕێوەبەری گشتی

دەستەی حەج و عومرە 1 بریكار 1 بەڕێوەبەری گشتی

ئەمیندارییەتی بەغدا 1 بریكار و 4 بەڕێوەبەری گشتی

هەروەها ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، حەیدەر عەبادی بڕیاریدا بە لەسەرکارلابردنی 123 بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی، کە بەشێکیان پشکی کوردن، خانەنشینی یاخود رەوشی کارگێڕی ئەو لەسەرکارلابراوانە، بە یاسا و بەگوێرەی ئەو رێنماییەنە دەبێت کە ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەریکردوون.



PM:04:57:10/09/2015