هەڵبژاردنی
شارەوانی کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان کۆتایی هات و ئەمڕۆ ٩/١٢ ئەنجامی
هەڵبژاردنەکان رادەگەینرێت.
میدیاکانی
رۆژئاوا بلآویان کردەوە کە دوێنی ٩/١١ لە کانتۆنی عەفرین هەڵبژاردن بۆ
شارەوانییەکانی ئەو کانتۆنە ئەنجامدراو وا بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامەکان رابگەیەنرێت.
ئەو
پرۆسەیە بۆ هەڵبژاردنی ٣١ ئەندامە بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەکانی ٨ شارۆچکە کە سەر
بەو کانتۆنەیە.