دەمیرتاش: پەكەكە ئامادەیە ئاگربەس بكات

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی هەدەپە ئەمرۆ رایگەیاند: كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" ئامادەیی خۆی بۆ راگەیاندنی ئاگربەس لە توركیا راگەیاندوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی رۆژنامەی "تەرەف"ی توركی، سەلاحەدین دەمیرتاش ئەمرۆ شەممە رایگەیاند: تا ئێستا نزیكەی 400 جار هێرشكراوەتە سەر نوسینگەكانی پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) كە بە ئاگاداری‌و رێكخستنی میتی توركی‌و هاندانی داودئۆغڵۆ بووە.

دەمیرتاش لەبەشێكی دیكە لە وتەكانی خۆی، هێزە ئەمنییەكانی توركیای لەشاری جەزیرە بەوە تۆمەتبار كرد كە زوڵم لەخەڵك دەكەن‌و وتی: حكومەتی تورك هاتوچۆی قەدەغە كردە‌و بە تۆپ‌و تانك هێرش دەكاتە سەر ماڵی خەڵك‌و هەڕەشە لەخەڵك دەكات.



PM:12:20:12/09/2015