ئەنجومەنی وەزیران دەستیکرد بە کۆبوونەوە

دوای ٦٨ رۆژ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەبینایەی ئەنجومەن لەهەولێر دەستی پێکرد.

ئەو کۆبوونەوانە کە بەهۆی ناکۆکییەکانی پرسی هەرێمەوە ٦٨ رۆژ دواکەوتووە، لەو کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆدا تا ئێستا نەزانراوە لەسەر ئەو هەموو کێشە کەڵەبووەی بەردەستیان، گفتوگۆ لەسەر چی پرسێک دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دزەیان کردۆتەوە دەرەوە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەندامانی ئەنجومەنی سندوقی داهاتە نەوتییەکان دەستنیشان دەکرێن.

ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە حکومەتی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی کوردستان و نزیکەی ٢٥ ملیار دۆلار قەرزاری ناوخۆ و دەرەوەیە. 



AM:11:20:15/09/2015