پەرلەمانی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ كۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان لەگۆبوونەوەی خۆیدا گفتوگۆ لەسەر هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بكات.

بەپێی زانیارییەكانی سپی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی ژمارەی 2ی ئاسایی خولی پایزە كە سبەینێ 16/9 بەڕێوەدەچێت گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بكات كە لەلایەن لیژنەی كاتیی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەو ئامادە كراوە.



AM:11:48:15/09/2015