عەبادی دوا پاڵی خۆی نا بە مالکیەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، حەیدەر عەبادی لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری خۆیداو پرۆژەی یاسای لابردنی پۆستی جێگرانی سەرۆک کۆماری نارد بۆ پەرلەمان تا دەنگی لەسەر بدرێت.

بەپێی ئەو بڕیارە کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیاری لەسەر داو بە بەیانێک بڵاوکرایەوە، هەریەک لە مالکی و عەلاوی و نجێفی چیتر وەک جێگری سەرۆک کۆمار عێراق نامێننەوەو ئەو پۆستەش نامێنێت.

ئەم پرسە لەسەرەتای ریفۆرمەکانی عەبادیەوە لەلای سەرۆکی عێراق د. فواد مەعسومە و دەبوایە ئەو پرۆژەکەی ئامادەبکردایەو بیناردایەتە پەرلەمان، بەڵام هەر بێدەنگی لێکرد، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران ئەو پرسەی یەکلایی کردەوە.




PM:04:00:15/09/2015