ئەفسەرێکی تورکمان ئەفسەرێکی کورد لەبەغدا بەگرت دەدات

پارێزگاری کەرکوک رێگاندات عەمید تورهان بەڕێوەبەری هەواڵگری کەرکوک بچێتە ىەغدا لەبەرئەوەی تۆمەتبارە بەکوشتنی گەنجێکی کورد، تورهانیش داوایەکی یاسایی لەسەر عەمید کاوە غەریب تۆمار دەکات، چونکە ئەو بڕیارەکەی پارێزگای جێ بەجێکردووە.

دەنگی ئەمریكا، لە زاری عەمید كاوە غەریب كە ئێستا لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەست بەسەرە، گواستویەتیەوە "عەمید تۆرهان ی بەڕێوەبەری هەواڵگیری كەركوك تۆمەتبارە بە كوشتنی گەنجێكی كورد و ویستویەتی بەرەو بەغدا هەڵبێت، بۆیە لەسەر فەرمانی پارێزگاری كەركوك ڕێگریم لە هەڵاتنی كرد و ئەویش لە وەزارەتی ناوخۆ سكاڵای لەسەرم تۆمار كردووە".

عەمید کاوە غەریب لەدرێژەی لێدوانەکەیدا وتی " لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە لێكۆڵینەوەم لەگەڵ كراوە و پێم راگەیەنراوە كە بێ ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ نابێت هیچ ئەفسەرێك لەسەر فەرمانی پارێزگار دەستگیربكەم، یان لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێ".

ئەو بەرپرسە کوردەی پۆلیسی کەرکوک دەڵێت" تا ماوەی هەفتەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق هێڵدراوەتەوە و لە ئێستادا لە بەغدایە تا ئەو كاتەی كێشەكەی یەكلا دەبێتەوە".

بەرپرسانی کورد لەکەرکوک، عەمید تورهان کە تورکمانە بە دۆستی نزیکی خۆیانی دەزانن.



PM:12:26:16/09/2015