قایمقامی سلێمانی پلانی جه‌ژنی ڕاگه‌یاند
قایمقامیه‌تی سلێمانی پلانی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵی ڕاگه‌یاند‌و ئاشكرایكرد، سه‌رجه‌م تیمه‌كانی ته‌ندروستی‌و ئاسایش‌و پۆلیس‌و به‌رگری شارستانی له‌ئاماده‌باشیدا ده‌بن.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان، قایمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی جه‌ژنی قوربان به‌بێ هیچ كێشه‌و گرفتێك، تیمه‌كانی ته‌ندروستی، ئاسایش‌و پۆلیس‌و به‌رگری شارستانی له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا ده‌بن.
له‌باره‌ی قوربانیكردنیش به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه له‌لایه‌ن هاوڵاتیان، قایمقامی سلێمانی هۆشداریداو ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو، به‌هه‌موو جۆرێك ڕێگری له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه له‌شوێنه گشتیه‌كاندا مامه‌ڵه به‌فرۆشتنی گۆشتی ئاژه‌ڵه‌وه ده‌كه‌ن‌و پێویسته له‌كوشتارگه‌كان ئاژه‌ڵ سه‌رببڕدرێت.
سه‌باره‌ت به‌زیاده‌ڕۆییه‌كانیش باسی له‌وه‌كرد، له‌دوای جه‌ژنی قوربان هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیر بۆ سه‌ر زیاده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر شۆسته‌و شه‌قامه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
PM:01:24:17/09/2015