پێشمەرگەیەک لەبەر بێ مووچەیی و هەژاری خۆی دەکوژێت ( فۆتۆ)

‌پێشمەرگەی شەهید عەبدولقادر محەمەد
پێشمەرگەیەک لەبەر نەبوونی و هەژاری و نەدانی کرێی خانوو خۆی دەکوژێت.

پێشمەرگەیەکی خەڵکی دۆمیز کە لەزومار لەنزیک شەنگال پێشمەرگەیە و خێزاندارەو خاوەنی دوو مناڵە، لەبەر هەژاری و نەبوونی پارەی کرێ خانوو، فیشەک دەنێت بە خۆیەوەو لەماڵەکەیدا لەبەر چاوی هاوسەرو هەردوو مناڵەکەی خۆی کوشتووە.

سەرچاوەیەک لەهێزی پێشمەرگە بە سپی راگەیاند " ئەو پێشمەرگەیە ناوی ( عەبدولقادر محەمەد )ەو خێزاندارەو خاوەنی دوو مناڵە، ماوەی سێ مانگە بەهۆی دواکەوتنی مووچەی پێشمەرگایەتییەوە کەمانگی ٥٠٠ هەزار وەردەگرێت، کرێی خانووی نەداوە.

عەبدولقادر محەمەد لەو کاتانەدا کە لە ئەرکی پێشمەرگایەتی پشوو بووە، خەریکی حەماڵی بووە بۆ ئەوەی بتوانێت کرێی خانوەکە بدات، چەند مانگێک بەم شێوەیە کرێی خانووەکەی داوە، بەڵام ماوەی ٢٠ رۆژە خاوەن کارەکەی پارەی حەماڵیەکەی نەداوەتێ و دواکەوتووە، هاوکات خاوەن خانووکەش فشاری خستۆتە سەری بۆ کرێکەو ئەویش لە ناچاریدا خۆی کوشتووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە خۆکشتنی عەبدولقادر کاریگەری دەروونی لەسەر هاوسەرەکەی دروستکردووەو باری دەروونی هاوسەرەکەی تێکچووەو ئێستا لەژێر سەرپەرشتی پزیشکدایە.  



PM:09:05:17/09/2015