لە سێ رۆژدا گەریلا ٢٣ سەربازو پۆلیسی کوشت

هێزەکانی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پەکەکە رایگەیاند" لە سێ رۆژی رابردوودا گەریلا ٢٣ سەربازو پۆلیسی تورکی لەناوچە جیاجیاکانی باکور کووشتووە".

راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەو ٢٣ کوژراوە 19 یان سەربازن و ٤ یان پۆلیسن".

بڵاوکراوەکەی هەپەگە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بەدەیان سەربازو پۆلیسی تری تورکیا لەو سێ رۆژەدا برینداربوون. 




PM:04:17:18/09/2015