ئوسامه عه‌بدولموحسین، راهێنه‌ری نادی ( فتووه) ئه‌و پیاوه‌ی مناڵیکی له‌به‌وه‌شدابوو رۆژنامه‌نووسێکی کچ قاچی هێنایه به‌رقاچی و خستی، کۆن به‌عسی بووه‌و دواتر له‌به‌ره‌ی نوسره چه‌کداربووه‌و دژی کورده.
میدیای په‌یه‌ده پارتی سه‌ره‌کی رۆژئاوای کوردستان بڵاویکرده‌وه ئوسامه عه‌بدولموحسن له‌ساڵی 2004 دا به‌رپرسی یه‌که‌مه له " شه‌هید" کردنی 60 کورد‌و به‌شداری کوشتنیانی کردووه کاتێک هانی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و پۆلیسی رژێمی به‌عسی سوری دا که هێرش بکه‌نه سه‌ر یانه‌ی ( جیهاد) ی کوردی له یاریگای قامشلۆ که دواتر له‌و رۆژه‌دا راپه‌رینی 12/3/2004 ی کورد به‌رپابوو.
ماڵپه‌ڕه‌که‌ی په‌یه‌ده باس له‌وه ده‌کات که دوای شۆڕشی 2011 ی سوریا که ژماره‌یه‌کی زۆر له پیاوانی پێشووی رژێم په‌یوه‌ندییان کرد به رێکخراوه " تیرۆریستییه‌کانه‌وه" وه‌ک به‌ره‌ی نوسره‌و داعش و ئه‌م هه‌زاران که‌سه که‌وتنه دژایه‌تی کردنی خه‌ڵکی کوردی رۆژئاوا.
به‌پێی هه‌ندێک به‌ڵگه که ده‌ست په‌یه‌ده که‌وتووه‌و شه‌هادات خه‌ڵکیش هه‌یه، ئوسامه عه‌بدولموحسن چه‌کداری به‌ره‌ی نوسرا بووه هه‌تا به‌ماوه‌یه‌کی که‌م پێش ده‌رچوونی له سوریا‌و چوونی بۆ تورکیا، پێش هه‌ڵهاتنی له سوریا له گرده سپی بووه، پاش ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی که ورده ورده رێکخراوه‌که‌ی به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات و رۆژ به‌رۆژ شوێنی نوێیان له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌وه لێ کۆنترۆڵ ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ هه‌زارانی هاوشێوه‌ی خۆی هه‌ڵهاتن بۆ تورکیا و له‌وێ بۆ ئه‌وروپا.
ئه‌مه پیاوه به‌م که‌سایه‌تییه، له وڵاتێکی دیموکراسی وه‌ک ئیسپانیا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ی ریاڵ و یاریزانی ناوداری وه‌ک رۆناڵدۆوه، پێشوازی لێده‌کرێت.