تەرمی ئەو گەنجانەی لە نەمسا گیانیان لەسلێمانی رادەستی كەسوكاریان كرا

‌photo:NTR
ئەمرۆ تەرمی ئەو چوار گەنجەی لە نەمسا‌و لە رێگەی رۆیشتن بۆ هەندەران گیانیان لەدەستدا گەڕێنرانەوە هەرێمی كوردستان‌و رادەستی كەسوكاریان كران.

پێشتر نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا د. مستەفا ڕەمەزان راگەیاند "لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای هەماهەنگی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆ و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا و کەسوکاری قوربانیان، دوای تەواوبوونی ڕێکاری یاسایی و ئیداری، بەم نزیکانە تەرمی ئەو قوربانییە کوردانە دەهێنینەوە کە لە ئاخروئۆخری مانگی ٨/٢٠١٥، لە ناو بارهەڵگرێکدا لە سنووری نەمسا خنکابوون."

ئەو گەنجە كوردانە لەناو ئەو ٧١ قوربانیەی کۆچی گەنجان بۆ هەندەران بوو کە لەناو کامیۆنێکدا لەنەمسا دۆزرانەوە.



PM:04:13:19/09/2015