هێزەكانی پێشمەرگە گوندێكی دیكەیان لە داعش پاك كردەوە

ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە باشووری شاری كەركوك لە سنووری داقوق، گوندێكی دیكەیان لە چەكدارانی داعش پاك كردەوە.

لەمبارەوە موقەدەم پۆڵا دەلۆ، بەرپرسی هێزەكانی ئاساییشی داقوق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕایگەیاند‌: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەكانی پێشمەرگە توانییان گوندی گەڕەگران كە دەكەوێتە تەنیشت گوندی تەلرابیعە و دەكاتە 13ـیەمین گوندی ناوچەی كاكەییەكان لە باشووری داقووق، لە تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە".

وتیشی: "ئەم گوندە ستراتیژی بوو و تیرۆریستان لەوێوە دەبوونە مەترسی بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە كە لەلایەن داعشەوە بۆمبێكی زۆری تێدا چێنرابوو و، لەو گوندەیشدا تیرۆریستان دەیانتوانی گورز بوەشێنن، بەڵام خۆشبەختانە بە بێ زیانی گیانی، ئەم گوندە هاتە ئازادكردن".



PM:03:37:22/09/2015